حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیای ئیریكسۆن كه كۆمپانیایه‌كی سوێدییه له بواری په‌یوه‌ندیكردندا له‌ناوخۆی وڵات هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقه‌وه.
عه‌لی موئه‌یه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیای ئیریكسۆن له ناوخۆی عێراق ده‌ركرا، به‌هۆی ڕێگه‌پێدانی حكوومه‌تی سوێد به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقه‌وه.
لای خۆشییه‌وه هەیام ئەلیاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند كه وڵاتەکەی بڕیاریداوه ڕێگری له سه‌رجه‌م کۆمپانیا سوێدییەکان بكات لە سەر خاکەکەی کار بکەن.
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە كه حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە هەموو کاروبارێک لەگەڵ کۆمپانیا سوێدییەکان لەو وڵاتە ڕابگرێت.
هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا كه پەنابەرێکی عێراقی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق لە شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد قورئان و ئاڵای عێراقی سوتاند.
ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق دەرکردنی باڵیۆزی سوێد لە بەغدای پایته‌خت ڕابگەیەنێت، هەروەها بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەکەی لە ستۆکهۆڵمیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکات.
به‌رله‌وه‌ش له به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مدا لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی سوێد و ڕێگرینه‌كردن له بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە شاری بەغدا و سووتاندیان.
موقتەدا سەدر هه‌روه‌ها هەڕەشەی لە حکوومەتی عێراق کرد كه ئەگەر دەستپێشخەری و هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی سوێد نه‌نوێنێ، ئەوا ڕێوشوێنی "تایبەت" دەگرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.