گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوێد و سوتاندنی قورئانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئیدانه‌ی هه‌ردوو كاره‌كه‌ی كرد.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین".
ڕاشیگه‌یاند "لە هەمانکاتیشدا ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان".
گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "پشتگیری لە بەڕێز سوودانی و حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.