دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنشجەممە، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا، هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەكە بڵاوی پێكراوە.
ئەفسەرێك لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند : هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سوید بە ئاراستەی رێگای فڕۆكەخانەی نێودەڵەتیی بەغدا بڵاوەی پێ كراوە و خۆپیشاندەرانیان لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەكە دوور خستووەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیشدا كە هێزە ئەمنییەكان بە فەرمانی سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی بەربەستی كۆنكرێتییان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سوید داناوە و گوتی: ئامانج لە گرتنبەری ئەو رێوشوێنە، رێگریكردنە لە هاتنی خۆپیشاندەران و هەر هێرشێك كە ئەگەری هەیە لە نزیك ناوچەی سەوز رووبدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا گردبوونەوە و نارەڕزایەتییان دەربڕی لەهەمبەر حكوومەتی سوید كە رێگەی داوە جارێكی دیكە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم بسووتێندرێت.
لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، لایەنگرانی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و بەشێكی باڵیۆزخانەكەیان سووتاند.
هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بڵاوەی پێكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.