بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر پێست و جه‌سته و پاراستنی له وشك بوونه‌وه و ڕێگه گرتن له زۆربوونی كێش و قه‌ڵه‌وی بێجگه له خواردنه‌وه‌ی بڕی گونجاو له ئاو (د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژه‌ڵه‌یی – پسپۆری زانستی خۆرك) له نووسنێكی ده‌ڵێت" پێویسته گرنگی زیاتر بدرێت به‌م خۆراكانه له وه‌رزی هاوین :
1- شووتی و كاڵه‌ك : شووتی نزیكه‌ی ( % 90 ) ئاوه بێجگه له بوونی بڕێكی له مادده ڕیشاڵیه‌كان و دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كانی وه‌ك لایكوپین و ڤیتامین ( A , C ) : ئه‌و ڤیتامینانه‌ش زۆر گرنگن بۆ پاراستنی خانه‌كانی پێست ، هه‌مان شت بۆ كاڵه‌كیش هه‌ر ڕاسته .
2-زه‌ڵاته‌ی وه‌رزی ؛ كه له ته‌ماته و ترۆزی یا خه‌یار یا كاهوو پێك هات بێت ؛ ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به لایكۆپین كه دژه ئۆكسانێكی به‌هێزه ، ترۆزی و خه‌یارو كاهوو له ( % 95 -- 96 ) پێكهاتوون بێجگه له كانزای پۆتاسیۆم و ڤیتامین ( C ) و مادده ڕیشاڵیه‌كان .
3- بێریه‌كان : بلۆبێری ، شلیك ، توو ، شاتوو : بڕێكی كه‌م له كالۆری و بڕێكی باش له مادده دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كان و پۆتاسیۆمیان تێدایه .
4- ماسیه چه‌وره‌كانی وه‌ك ماسی سه‌لموون كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان و ئۆمێگا - سێ ؛ هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی تری ئۆمێگا سێ و چه‌ورییه به سووده‌كانی وه‌ك گوێز و فستق و بادام .
5- گێلاس : ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسانه‌كان كه گرنگن بۆ پاراستنی پێست و پێكهاتنی مادده‌ی كۆلاجین بێجگه له بوونی پۆتاسیۆم و بڕێكی زۆر له ئاو و بڕێكی كه‌م له كالۆری .
6- ماست : سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پڕۆتین و پڕۆبایتكهكانه بژارده‌یه‌كی باشه له كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی .
7- هه‌نار ؛ سووده‌كانی گه‌لێك زۆرن له كۆتایی هاوین له كاتی پێگه‌یشتنی هه‌ناری خۆماڵی گرنگه ڕۆژانه بخورێت .
8- پاقله‌مه‌نیه‌كان : سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پڕۆتین و مادده ڕیشاڵیه‌كان و وزه‌ن.
9- ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كانزای پۆتاسیۆم كه ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه بۆ ڕێگری كردن له وشك بوونه‌وه‌ی جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی تینوویه‌تی وه‌ك پڕته‌قاڵ ، ئه‌ڤۆگادۆ ، فاسۆلیا ، سپێناخ ، ، په‌تاته ، ته‌ماته ، ماست ، مۆز .
ئه‌و خۆراكانه كامه‌ن كه‌پێویسته زیاترله وه‌رزی هاویندا بخورێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.