Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:34

رامانێك بۆ نمایشی ( زه‌واجی كۆن و زه‌واجی نوێ )

کوردستان TV
100%


ئه‌م شانۆیه‌ بیرۆكه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد نه‌جم بوو ئه‌كته‌ره‌كانی له‌ چوار لاوی تازه‌پێگه‌یشتوی هونه‌ری شانۆ بوو نه‌ژاد نه‌جم له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك ۆركشۆپ له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد بۆماوه‌ی مانگێك و دوای له‌سه‌ر داوایی فیستیڤاڵ خرایه‌ پێ شبڕكێی شانۆكانی فیستیڤاڵه‌وه‌ له‌شاری سه‌قز ... نه‌ژاد نه‌جم له‌م شانۆ ئۆنلاینه‌وه‌ جیاوازی ئه‌و نهێنانه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌كۆندا كچ و كوڕ ده‌یان كرد باسی له‌ڕاست گۆی و خۆشه‌ویستی نێوان ژن و پیاوی زه‌مه‌نی بێ ئه‌نته‌رنێت و سۆشیاڵ میدیایی ده‌كرد كه‌ژیان چه‌ند خۆش و ئاسوده‌ی تێدابوو كاتێ كوڕێك كچێكی هه‌ڵده‌بژارد و ده‌یكرد به‌هاوسه‌ری خۆی چه‌ند ڕاستگۆیانه‌ په‌یمانی خۆی ده‌برده‌سه‌ر چه‌ند ژیانی پڕله‌ئاسوده‌یی خۆش به‌ختی بوو ، ده‌رهێنه‌ر باسی ژنهێنانی نوێی ده‌كرد له‌ڕێگه‌ی گۆمه‌ڵێ حه‌بلی باریكه‌وه‌ جه‌نجاڵی و كێشه‌و ئازاری پێ نیشان داین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حه‌بلانه‌وه‌ كه‌هێمایه‌ك بو بۆ جه‌نجاڵی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ به‌خراپ به‌كارهێنانی ژیانی مرۆڤه‌كانی سه‌رله‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ تا ئه‌وئاسته‌ی ئه‌وتۆڕانه‌ كارێكی وای كردوه‌ ژن و مێرده‌كان گومانی خراپ بۆیه‌ك ده‌به‌ن و هه‌ردوولاچاودێری یه‌كدی ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حه‌بله‌وه‌ پیشانی داین ژیان چه‌ند ترسناكه‌به‌ده‌ست پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ ته‌واوی بینه‌ران و ئه‌كته‌ره‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حه‌بله‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ست و پێی ووتین ئێوه‌ ئه‌مڕۆ ئاوائه‌ژین . 
ده‌رهێنه‌ر ئه‌كته‌رێكی درووست كردبوو به‌ناوی ئارمانی فه‌تاحی كه‌ كارئه‌كته‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی گێژبوو به‌ڵام به‌گورج وگۆڵییه‌كی سه‌رنج ڕاكێش یاری به‌ته‌واوی حه‌بله‌كان و هێمای پۆلیسی هاتوچۆده‌كرد ئه‌و گێژه‌ ئه‌ی ویست بڵێت ئه‌وه‌من گێژنیم به‌ڵكو ئێوه‌ن به‌ده‌ست پاره‌و تۆڕه‌كان و ماشێنه‌كانتانه‌وه‌ گێژن .
هێدی كورده‌ش به‌سیمایه‌كی ڕیشنی زه‌بڵاحه‌وه‌ جارێك ماره‌ بڕی ده‌كردوو جارێك كۆفی به‌ڕێوه‌ده‌برد ده‌رهێنه‌ر ده‌ی ویست بڵێت مرۆڤه‌كان بۆپه‌یداكردنی پاروه‌نانێ جارێك مرۆڤێكی به‌ئیمانن جارێك دوورله‌به‌های خۆی كارێكی جیاواز ده‌دۆزێته‌وه‌ .
ئه‌میر حسێنی شه‌هسه‌واری كوڕێك جوان و سیما نه‌خشین دووكاره‌كته‌ری جیاواز به‌ڵام ڕۆڵێكی سه‌ركه‌وتوو جارێك له‌لادێوه‌ دێت و به‌ڕێكه‌وت عاشقی خانمێكی شاری ده‌بێت و هه‌رچی ماڵاتی هه‌یه‌ده‌یفرۆشێت و بۆ خانمه‌ مه‌عشوقه‌كه‌ی ده‌یكات به‌زه‌ماوه‌ند ... جارێكیش كارئه‌كته‌ری كوڕه‌شارییه‌ك ده‌بینێت زۆر ناسك و به‌ناز ده‌یه‌وێ بڵێ من جیاوازم گۆرانی ئه‌ڵێت به‌ڵام سه‌رقاڵی به‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ماو ڕه‌قسی ژنانه‌وه‌ سه‌ری لێ شێواوه‌ عاشق به‌ڵام بۆ چه‌ند خانم كاتێ له‌گه‌ڵ خانمی عیشقی قه‌رارزه‌واج ده‌دا له‌و كاته‌دا بۆ خانمه‌كه‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ندین عشق و خانمی دی هه‌یه‌ بۆیه‌ خانمه‌كه‌ی توڕه‌ده‌بێ و ده‌ستی لێبه‌رئه‌دا .
خانم هێرۆ شه‌مسی كچه‌ جوان و پڕله‌ جوڵه‌و ناسك دووڕۆڵ ده‌بینێ ڕۆڵێك كچێكی ماڵه‌وه‌ به‌شه‌رم هه‌میشه‌ خه‌می كاره‌كانی دایكێتی كه‌كاره‌كان به‌ته‌نهانه‌كات و باوكی دڵگران نه‌كات به‌ڵام به‌زه‌نگی ته‌لیفونه‌ نۆرماڵه‌كه‌ی عاشق ئه‌بێ ده‌ست له‌ ته‌ونه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت و بڕیار ده‌دات شوبكات چه‌ند جوان ئینسجامی له‌گه‌ڵ بینه‌رده‌كرد و پرسی به‌شوكردنی به‌وكوڕه‌لادێیه‌ ده‌كرد ، هه‌م كۆمیدیا هه‌م پڕمانا سه‌رئه‌نجام شوده‌كات و زه‌ماوه‌ندێكی كورده‌واری جوان ده‌كه‌ن .
له‌كارئه‌كته‌ری دووه‌می كچێكی شاری و سه‌رقاڵ به‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ عاشق به‌كوڕه‌گۆرانی بێژه‌ كه‌و له‌كافێیه‌ك یه‌ك ئه‌بینن خیانه‌تی كوڕه‌كه‌ئه‌بینێ له‌ڕێگه‌ی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ توڕه‌ئه‌بێ زۆر كوڕه‌كه‌ش بۆئه‌وه‌ی هێوری كاته‌وه‌ گومان درووست ده‌كات له‌زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌خوشكێتی به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ده‌رهێنه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌وحه‌بله‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارچه‌كاغه‌زه‌كان كه‌وێنه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێوه‌یه‌ هه‌موویان ده‌خنكێن و ده‌بن به‌ په‌یكه‌ر له‌ سه‌رشانۆ .
ده‌رهێنه‌ر خۆشی ڕۆڵێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش ده‌بینت به‌جلی كاركردنی كارمه‌ندی تۆڕه‌كان و بۆكۆكردنه‌وه‌ی داهات و سه‌رمایه‌ی زۆره‌وه‌ یاری به‌هه‌ست و نه‌ستی ژیانی خه‌ڵكی ده‌كات به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی كچ و كوڕ و ژنه‌كانه‌وه‌ .
ته‌واوی ژیانی قورسیان له‌ناوه‌ڕاستی خیابان كرده‌ په‌یكه‌ری ئازار .
ئه‌سوه‌د فایق  / سه‌قز

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.