له وڵاتی ئێران نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ هونه‌رمه‌ند "ئیبراهیم حه‌كیم" ئه‌نجام دراو له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیر‌و،هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند" ئیبراهیم حه‌كیم" ده‌خوازین.
هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم حه‌كیم) ساڵی 1952 له ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی سیده‌كان بووه" ساڵی 1963 هاتونه‌ته ڕواندز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی ڕواندزی بووه چه‌ند ساڵێك ژیان له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن" باوكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئاكره‌ییه" یه‌كه‌م كاری هونه‌ره‌ی شانۆگه‌ری له‌یلا قاسم بووه له ساڵی 1975 له ئۆردوگای زێوه له نوسینی تاریق ئاكره‌یی و له نواندنی محه‌مه‌د جه‌زا و عه‌بدوڵا سه‌عید و له ده‌وری له‌یلا قاسم خوشكێك بوو به ناوی حه‌یات و له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم جگه له كاری نواندن كادیرێكی راگه‌یاند بوو له كوردستان تیڤی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو(سه‌لام كۆیی) خاوه‌نی به‌رنامه‌ی (ئاوێنه) بوون.
ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی
• محه‌مه‌د و سێوێ 1981
• مرۆڤ و ئازاره‌كانی 1983
• سورمه‌خان 1983
• ئادابا 1983
• قه‌ڵای دم دم 1984
• میوانی ناوه‌خت 1984
• خه‌ج و سیامه‌ند 1985
لۆ تێم ناگه‌ن
• 3 كه‌لـله پوچ 1992
• كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ 1993
• به‌ره‌و خۆر
• ترس و ئه‌ڤین 1998
• دوا شه‌و 2020
هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند" ئیبراهیم حه‌كیم" ده‌خوازین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.