Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:26

ئه‌مشه‌و كاره‌بای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پچڕا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م كاره‌بای به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پچڕاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ و فڕینی فڕۆكه‌كان دروست بووه‌.

میدیاكانی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و كاره‌با له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ڕێڕه‌وه‌كانی فڕینی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پچڕاوه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: پچڕانی كاره‌باكه‌ به‌هۆی شۆڕت و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر بووه‌ له‌ وایه‌ر و كێبلی ڕووناككه‌ره‌وه‌كان.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌هۆی پچڕانی كاره‌با و نه‌مانی ڕووناككه‌ره‌وه‌كان‌، كێشه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ و فڕینی به‌شێك له‌ فڕۆكه‌كان دروست بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.