به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی زانكۆ ئافره‌تێكی كوشتبوو ناسراوه و به‌مزووانه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌سه‌ر شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی زانكۆی شاری دهۆك، ئافره‌تێك درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوژرا.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به گوله كوژراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه و خاوه‌نی 3 منداڵه.
هێمن سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌دواداچوونه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك جه‌ختیشی كرده‌وه كه بكوژه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.