زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه ئاشكرا كرا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كه‌وتبووه ژێر به‌سته‌ڵه‌كی به‌فری هاوینه‌هه‌واری پڕژه و گیانی له‌ده‌ست دا.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی هوشیار عه‌بدولكه‌ریم له كاتی وێنه‌گرتن له‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كی به‌فری هاوینه‌هه‌واری پڕژه له شارۆچكه‌ی چۆمان به‌فر به‌سه‌ری داڕما و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هەڵگورد محه‌مەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: ئه‌و گه‌شتیاره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی هوشیار عه‌بدولكه‌ریمه و تەمەن 34 ساڵه، دانیشتووی شارەدێی ڕۆڤیای سنووری پارێزگای دهۆکه.
گوتیشی: گەشتیارەكه بە مەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ هاوڕێکانی هاتبووە سەیرانگای پڕژە، لە کاتی وێنەگرتن دەکەوێتە ناو تونێلێکی بەفر و بە سەختی بریندار ببوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و ڕەوانەکردنی بۆ سۆران، بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان راشیگەیاند: بەداخەوە ئەو گەشتیارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە، جگە لە پیشەکەی کە پۆلیسە، لە هەمانکاتدا وێنەگریش بووه.
لای خۆشییه‌وه هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: هوشیار عه‌بدولكه‌ریم ڕێپێدراوی 8ی پۆلیسه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له شاره‌دێی رۆڤیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هوشیار ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ڕووی له شارۆچكه‌ی چۆمان و هاوینه‌هه‌واری پڕژه كردبوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خوالێخۆشبوو به‌هۆی داڕمان و كه‌وتنه‌ژێر به‌سته‌ڵه‌كی به‌فره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێی باسه لە شەش ساڵی رابردوودا ئەمە چوارەم گەشتیارە بەهۆی داڕمانی تونێلی بەفر لە هاوینەهەواری پڕژە گیان لەدەست بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.