شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ته‌واوی ئه‌م مانگه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌وایه‌كی سارد ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ره‌نگه له هه‌ندێ ناوچه باران ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە سبەی پێنجشەمەوە تا رۆژی یەکشەمه‌ی داهاتوو پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان بەرێژەی 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بۆ ئه‌م ماوەیە له‌م ڕێژه‌یه‌دا جێگیر دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر لە رۆژی 23ی مانگەوە تا کۆتای ئەم مانگە بەرێژەی 1 پلەی دیکە بەرزبوونەوەی پله‌ی گه‌رما ڕوو دەدات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گەرمایەکی جێگیر روو لە ناوچەکانمان دەکات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ھەر لە ماوەی ھەفتەی داھاتوودا لە نێوان 23 و 25ی مانگ ئەگەری دروستبوونی دۆخێکی ناجێگیر لەبەرگەھەوای ناوچەکەدا دەبێت بەھۆی بوونی ھەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوە و لەو ماوەیەشدا ناوبەناو ئاسمانی ناوچەکان دەگۆرێت بۆ پەڵەھەور و ھەندێک کاتیش نیمچە ھەور، هه‌روه‌ها ئەگەریش ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەندێک کات باران ببارێت.
ئاراس جه‌بار پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی به درێژایی ئه‌م مانگه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 44 بۆ 45 پله
سلێمانی: 42 بۆ 43 پله
دھۆک: 43 بۆ 44 پله
ھەڵەبجە: 43 بۆ 44 پله
کەرکووک: 45 بۆ 46 پله
گەرمیان: 47 بۆ 48 پله
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.