به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد كه به ماتۆڕسكیل جانتای ئافره‌تانی ده‌ڕفاند.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه: دوای ئەوەی لە چەند پەیجێك بڵاوکراوەیە ڪە ماتۆڕسکیلێك هەوڵی دزینی جانتای ئافره‌تانی داوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر، دەستیان کرد بە لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای بە دەستهێنانی زانیاری پێویست، توانرا بە کەمتر لە کاتژمێرێك شۆفێری ماتۆرسکیله‌كه بناسرێت ڪە تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵەوه‌یه و لە ڕەگەزی نێرە و دواتریش دەستگیر ڪرا.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دادوەر بڕیاری دا بەڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێڪۆڵینەوەكانیش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.