سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا ڕایگه‌یاند كه وێڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كان هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جه‌نه‌رال ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه به‌رباس.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و سوپاسی ڕۆڵ و هاندانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی خاوبهش تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.