Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:41

كۆمیسیۆن: 281 حزب به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌شداریكردنی 281 حزب یه‌كلایی بۆته‌وه‌.

عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆن ته‌ئكید له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ كات و واده‌ی خۆیدا له‌ ڕێكه‌وتی 18/12/2023 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

گوتیشی: ئێمه‌ وه‌ك كۆمیسیۆن‌ ئاماده‌كاری ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كات و واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلان و ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ رۆژی 9ی ته‌مووزه‌وه‌ تا ئێستا داتای 120 هه‌زار ده‌نگده‌ر نوێكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ڕوون بووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌‌ 15 ملیۆن ده‌نگده‌ر كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌ن، هه‌روه‌ها 3 ملیۆن كه‌سی تریش تا ئێستا كارته‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر كارته‌كانیان نه‌كه‌نه‌ بایۆمه‌تری ناتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن.

عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تا ئێستا 270 حزب به‌ فه‌رمی ناویان له‌ كۆمیسیۆن تۆماركراوه‌ و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن به‌ مه‌رج ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی 11 حزبی تریش داوه، واته‌ كۆی حزبه‌ به‌شداره‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا بریتییه‌ له‌‌ 281 حزب.

سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌و 281 حزبه‌، 8 – 9 حزبی تریش ڕێكاره‌كانی به‌شداریكردنیان ته‌واو كردووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌رج ناوی ئه‌وانیش تۆمار ده‌كرێ و ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.