لە وەرزی هاویندا ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئارەزووی وەرزشكردن لە هۆڵە وەرزشییەكان دەكەن زیاد دەبێت ،بەڵام هەندێك كەس بە هەڵە ئامێر و كەلوپەلەكانی وەرزشی بەكاردەهێنن ،كە ئەمەش مەترسییەكی گەورەی لەسەر تەندروستی كەسەكەدا هەیە.
وەرزشكردن لەناو هۆڵی وەرزشدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی ئارەزووی پاراستنی لەشجوانی جەستەیان و دروستكردنی جەستەیەكی جوان دەكەن.
لەوبارەیەوە دكتۆر فەرحات فەزلون، پسپۆڕی پزیشكی وەرزشی، پێی وایە ئەو مەترسیانەی تووشی سەردانیكەرانی هۆڵی وەرزشی دەبنەوە گەورە و زۆرن، بەتایبەتی ئەگەر پابەند نەبن بە یاساكانی ڕاهێنانی وەرزشی و نەبوونی زانیاری لەسەر چۆنییەتی بەكارهێنانی ئامێرە وەرزشییەكان .
دیارترینی مەترسییەكانیش بریتین لە:
-گرژبوونی ماسوولكەكان.
داخوورانی ئیسقانەكان و هەوكردن لە ڕیشاڵەكان و بەستەرەكاندا.
- ماندووبوون، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش.
- تێكچوونی خەو.
- دروستبوونی كێشە لە ماسوولكەكان.
-ئارەقكردنەوەی زۆر.
-ئەگەری تووشبوون بە پووكانەوەی ئێسك .
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
- وەستانی دڵ و تێكچوونی ڕیتمەكانی دڵ.
هەروەها ئەو پسپۆرە ، جەختی لەسەر گرنگی پەیڕەوكردنی چەند ڕێنماییەك لەكاتی وەرزشكردن لە هۆڵە وەرزشییەكان كردەوە ،بەتایبەتی بۆ كەسانی نوێ، كە بیرۆكەیەكی تەواو و گشتگیریان نییە سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێر و كەرەستەكان.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كەپێش ئەوەی دەست بكرێت بە داڕشتنی پلانی وەرزشكردن،دەبێ كەسەكە باسی باری تەندروستیی خۆی بۆ راهێنەرەكەی بكات.
هاوكات كەسەكە دەبێ پابەندبێت بەو بەرنامەیەی وەرزشكردن كە لەلایەن ڕاهێنەرەكەیەوە بۆی دادەندرێت و نابێ زیادەڕەوی لە ڕاهێنانەكاندا بكات. كاتێكیش كەسەكە هەستی بە نەخۆشی كرد،نابێ بچێتە هۆڵی وەرزشكردن.سەرەرای ئەمانەش دەبێ ئەو كەسەی وەرزشەكە ئەنجامدەدات،پابەندبێت بە بەرنامەی خۆراكی گونجاو .
چەند مەترسییەكی وەرزشكردن لە وەرزی هاویندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.