Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:38

مەكتەبی سیاسی pdk: ئومێدەوارین سەری ساڵی نوێی كۆچی ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی 

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (یەكی موحەرەم)، سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی..
بە بۆنەی هاتنەوەی (یەكی موحەرەم)، سەری ساڵی نوێی كۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.
لەو دەرفەتە پیرۆزەدا، وەك هەمیشە جەخت لە پتەوتركردنی گیانی یەكترقبوڵكردن، لێبوردەیی، ئاشتەوایی،  سەقامگیریی كۆمەڵایەتی، دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی كوردستاندا دەكەینەوە.
جارێكی دیكە سەری ساڵی 1445ـی كۆچی لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.