شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له به‌غد به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی7ی2023،د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: ڕۆژی سێشەممە 18ـی تەمموزی 2023، وەکو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران درێژەمان بە کۆبونەوەکاندا ، کە چەند تەوەرێکی گرنگی لە خۆگرتبوو.
راشیده‌گه‌ێنێت: لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردوو بابەتى داهاتى نانەوتی باس كرا . هەروەها
د.ئومێد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،پرسی تەمویلی پێشمەرگە و پەتڕۆدۆلار یەکێکی تر بوو لە باس و خواسی نێو کۆبوونەوەکان، شاندی هەرێم بە دوایدا سەردانی کۆمپانیای سۆمۆمان کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتووە. هەروەها پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاووتوێ کرا.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاندووه،هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێکەیدا شاندی هەرێم سەردانی عمار صبحی خەلەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا. بريار وايه رۆژی پێنجشەممە لێژنەی باڵای هاوبەش کۆببینەوە.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی شاندی باڵای هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌غدا به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.