سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی دیکەی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی كفری ده‌كرد و گوتەبێژی حکوومەتیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بڕیارەکانی خستەڕوو کە تایبه‌تن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندان قوتابخانه و هاوكاریكردنی له بواره‌كانی ته‌ندروستی و ئاو و تیپه میللییه‌كان بۆ شارۆچكه‌كه.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 07ـی 2023 پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ خەڵکی کفری ڕایگه‌یاند: ئێوە پاڵپشتیی سەرۆک وەزیرانتان هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان، ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن و پارە بۆ پڕۆژەکان دابین کراوە.
گوتەبێژی حکوومەت گوتی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری داوه 24 تیپی میللی لە کفری تەواوی پێداویستیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بواری وەرزش له شارۆچكه‌كه پەرەی پێ بدرێت.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها بڕیاری دا 3 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ کفری بنێردرێت تاوەکو لە کەرتی تەندروستی خزمەتی هاووڵاتییان بکەن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لێژنەیەک ڕاسپێرداراوه و دەیانەوێ بە مەیدانی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵکی کفری بکەن لە بواری تەندروستییه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی كفری، پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژەی بەوە دا کە بڕیار دراوه 5 بیری ئاوی پاکی خواردنەوە لێ بدرێن بۆ ئەوەی کێشەی كه‌مئاوی هاووڵاتییان چارەسەر بکرێت، ئه‌مه جگه له مۆڵه‌تدان به كۆمه‌ڵێک كارگه له سنووری شارۆچكه‌كه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان.
هاووڵاتییانی شاری كفری له گردبوونه‌وه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوویاندا داواكاری ڕاسته‌وخۆیان له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردبوو بێته هانایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپ و ناله‌باری شاره‌كه‌یان.
بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته سه‌رۆكی حكوومه‌ت رۆژی یه‌كشه‌ممەی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بۆ هاووڵاتییانی شاری كفری به‌ڵێنی دا به‌زوویی به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكات و ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت بۆ خزمه‌تییان درێغی نه‌كات.
مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاندبوو "هاووڵاتییانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون".
ڕاشیگه‌یاندبوو "بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت".
مه‌سرور بارزانی به‌ڵێنیشی به هاووڵاتییانی شاری كفری دابوو كه "دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحییەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".
دوێنێ دووشه‌ممە و ڕۆژێک دوای به‌ڵێنه‌كه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری دا و به‌مه‌ش یه‌كه‌م داواكاری هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرابوو، هاتبوو "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری له شاره‌وانی پله (دوو) بۆ شاره‌وانی پله (یه‌ک) به‌پێی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌وانییه‌كان ژماره 6ـی ساڵی 1993ـی هه‌مواركراو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.