نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌فه‌رمی دووسبه‌ی پێنجشه‌می كرده رۆژی یه‌كی موحه‌ره‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1455ی كۆچی، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه سبه‌ی چوارشه‌می كردۆته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لی سیستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانگ به‌چاوی ئاسایی له عێراق نه‌بینراوه، بڕیاردرا سبه‌ی چوارشه‌م درێژكراوه‌ی مانگی (ذي الحجة) بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: دووسبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دیوانی وه‌قفی سوننی شه‌وی ڕابردوو بڕیاری دا كه سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردبووه‌وه به‌هۆی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1445ی كۆچییه‌وه، سبه‌ی چوارشه‌م له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.