به‌شێك له پلیته‌كانی یه‌كه‌م یاریی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامی له خولی ئه‌مه‌ریكا به 110 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشراوه.
ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه: پلیتی یه‌كه‌م یاریی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و تا ئێستا به گرانترین پلیتی یارییه‌كانی خولی ئه‌مه‌ریكا له مێژوودا تۆماركراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: نرخی پلیتی ئاسایی یه‌كه‌م یاریی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامی به 487 دۆلار فرۆشراوه، به‌ڵام نرخی هه‌ندێ له پلیته‌كان گه‌یشتۆته 110 هه‌زار دۆلار.
میسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی، مانگی رابردوو بڕیاری دا بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بكات، گرێبه‌سته‌كه‌شی تا هاوینی 2025 درێژه‌ی ده‌بێت به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 50 تا 60 ملیۆن دۆلار.
یه‌كه‌م یاریی میسی له‌گه‌ل یانه‌ی ئینته‌ر میامی له خولی (ئێم ئێڵ ئێس)ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی كرووس ئهسولی مه‌كسیكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.