Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:53

مه‌سرور بارزانی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 بڵاو كرده‌وه‌ و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند "لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا".

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.