Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:56

له‌ پارێزگایه‌كی عێراق به‌هۆی گه‌رما ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌م كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگایه‌كی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا كاتژمێره‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌ پارێزگاكه‌یان كه‌م بكرێته‌وه‌‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌.

له‌ نووسراوێكی مه‌یسه‌م عه‌بدولئیلا پارێزگاری دیوانییه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م واژووی له‌سه‌ر كردووه‌‌، هاتووه‌: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، بڕیارمان دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌مان كاتژمێر و نیوێك كه‌م بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ له‌مه‌ودوا له‌ كاتژمێر 1:30ی دوای نیوه‌ڕۆ كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه‌ له‌ پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و تا رۆژی 31ی 8ی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.