شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكاته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم ئاسمان ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور دەبێت، هه‌روه‌ها لە ئەنجامی لاوازبوون و دوورکەوتنەوەی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەی لەسەر ناوچەکانی باکوری ئێرانە، پلەکانی گەرما بەرێژەی پله‌یه‌ك بەراورد بە ئەمرۆ سێشه‌م بەرز دەبنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: خێرای با لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بە چالاکی دەمێنێتەوە تا کاتەکانی سبەی پێش نیوەرۆ لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15-30کم/س.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 43
سلێمانی: 40
دھۆک: 42
ھەڵەبجە: 41
کەرکووک: 44
گەرمیان: 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.