قایمقامییه‌تی قه‌زای ڕانییه ئه‌مڕۆ سێشه‌م سەرجەم نانەواخانەکانی پابەند كرد 8 نان بکرێت بە هه‌زار دینار و بە کێشی 100 گرام.
قایمقامییه‌تی قه‌زای ڕانییه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری فرۆشتنی 8 نان به هه‌زار دینار خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ هه‌ر نانێكیش كێشه‌كه‌ی 100 گرام ده‌بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: به‌هۆی سه‌رپێچیكردن و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م نانەواخانهیهك داخرا و 5 نانەواخانهی تریش غرامەکران بەهۆی کەمی وەزنی ئەنگوتکەکانیان.
قایمقامییەتی قەزای ڕانیە له‌لایه‌ن لێژنهكانییهوه و بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ئەمرۆ سێشه‌م لە پێناو پاراستنی گیان و تەندروستی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان و بەدواداچوونهكانیان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ سەرجەم نانەواخانەکانی شاری رانیە پابەندکران بە ئەو وەزنەی بۆیان دیاریکراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.