پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته باكوى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/7/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن ئيلهام عه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانه‌وه له كۆشكى كۆمارى به گه‌رمى پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌ى دووقۆڵيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه‌ى كونسلخانهيهكى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه كه پێشتر بڕيارى لێدراوه و باسى ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوويهكى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها دوايين ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى هه‌ولێر ـ باكو و باكو له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرايه به‌ر باس.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى به‌ڕێز هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له باكو به‌ڕێوه چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.