Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:03

به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری سزادراوانی چاكسازیی گه‌وران بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

"چیرۆكه‌كانی سۆلین" وه‌كو دیارییه‌ك بۆ سزادراوانی چاكسازیی گه‌وران چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
وه‌كو پشتگیرییه‌ك و هاندانێك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیریی، ئه‌ركی چاپكردنی كتێبێكی تایبه‌ت به‌ چیرۆكی منداڵان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه‌ به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری سزادراوانی چاكسازی گه‌ورانن.
كتێبه‌كه‌، به‌رهه‌می ئه‌نجامی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی به‌شی منداڵان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانییه‌ كه‌ له‌ خولێكی نووسینی چیرۆكدا بۆ منداڵان به‌رهه‌م هاتووه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.