کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بڕیاری دا چەند یەکەیەکی نوێی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکان دامەزرێن.
ڕۆژی 17ی تەممووزی 2023،وەزیری کارەبا سەردانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری سیستەمی کۆنترۆڵی کارەبا لە وەرزی گەرمای هاوین و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بوو.
وەزیری کارەبا هەر لەم سەردانەدا، بۆ دابینکردنی کارەبایەکی باشتر بۆ هاووڵاتییان، بڕیاری دا چەند یەکەی نوێی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارهبا لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەگەڕ بخرێن و کەموکورییەکانیان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتی لە وەرزی هاوین کە بە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا زۆر جار هاوبەشان تووشی گرفت دەبن.
بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لەم سەردانەدا یاوەریی وەزیری کارەبا بوون و وردەکارییەکانی سیستەمی کۆنترۆڵی کارەبایان لە لایەن ڕاوێژکاران و ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم خرانە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.