وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ڕایگەیاند كە فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 و ئێف 16ی زیادە و كەشتییەكی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و پاراستنی ئازادی كەشتیوانی دەنێرێت.
ئەم بڕیارەی پنتاگۆن هەوڵێكە بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاوە سەرەكییەكانی ناوچەكە، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا كەشتییە بارهەڵگرە بازرگانییەكان لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراون یان هەراسان كراون.
لەوبارەیەوە سابرینا سینگ، گوتەبێژی پنتاگۆن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی :پنتاگۆن بوونی ئێمە و توانای ئێمە بۆ چاودێریكردنی (گەرووی هورمز) و ئاوەكانی دەوروبەری بەهێزتر دەكات.
مانگی ڕابردوو-ش سوپای ئەمەریكا ناردنی فڕۆكەی جەنگی ئێف-22ی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكانی سەبارەت بە ڕەفتاری فڕۆكەكانی ڕوسیا.
ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 و ئێف 16 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.