Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:45

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیان پێ كردۆته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د هوشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: له‌ ئێستادا گه‌شته‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاسایی و ده‌ستیان پێ كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ به‌ بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراقی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگیرابوون.

هه‌ر له‌باره‌ی ڕاگرتنی گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو: هیچ كێشه‌یه‌ی ته‌كنیكی یاخود ئه‌منی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نییه‌ و هیچ هێزێكی ئه‌منیش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان جووله‌ی پێ نه‌كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ڕاگرتنی گه‌شته‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ به‌پێی بڕیارێكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراقی چه‌ند كاتژمێرێك ئاسمانی عێراق به‌ڕووی فڕۆكه‌وانی ڕاگیرابوو.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا فڕكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ توانای ته‌واوه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.