دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی سێشه‌م درێژكراوه‌ی مانگی (ذي الحجە)یه و دووسبه‌ی چوارشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچییه.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی نه‌بینی مانگ به‌شێوه‌ی شه‌رعی و فه‌له‌كی، لیژنه‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننی بڕیاری دا كه سبه‌ی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 18/7/2023 درێژكراوه‌ی مانگی (ذي الحجە)ی ساڵی 1444ی كۆچی بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: دووسبه‌ی چوارشه‌م رێكه‌وتی 19/7/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچی 1445 ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مشه‌و دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردبووه‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی (ذي الحجە) ده‌بێت و دووسبه‌ی چوارشه‌م یه‌كی موحه‌ڕه‌مه.
رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، ئه‌و رۆژه‌ش له ئایینی ئیسلامدا وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی کۆچی دیاری کراوە.
بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تی عێراق و زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش، رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌می هه‌موو ساڵێك بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی پشووی فەرمی دەبێت، هه‌روه‌ها ساڵانه‌ش موسوڵمانان ئەم ڕۆژە به‌رز ڕادەگرن و ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌ی تایبه‌تی تێدا ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.