Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:20

هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌كه‌‌ ڕاگه‌یه‌نرا.. له‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی بۆ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌م وه‌رزه‌دا بارانێكی زۆر ببارێت و بگره‌ له‌ سه‌رووی تێكڕای ئاساییه‌وه‌ بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی گوتی: پێشبینییه‌كان بۆ هه‌رسێ مانگه‌كانی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ بەمجۆرەیە، بارانبارین بە رێژەیەکی زۆر لە سەرووی تێکرای ئاساییه‌وه‌ ده‌بارێت له‌ تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پلەكانی گەرماش بەرێژەیەکی کەم لە سەروو تێکرای ئاساییه‌وه‌ دەبێت.

گوتیشی: لە ماوەی ساڵە کەمبارانەکانی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینییە وەرزییەکانی ئەنجامێکی دروستیان ھەبووە بۆ دیاریکردنی کەشی ناوچەکانمان، ئەوەی ئەمساڵیش ھەیە دڵخۆشکەرە بۆ سەرتاسەری ناوچەکان.

هه‌روه‌ها گوتی: بە ڕێژەی 90%‏ پێشبینی ئەوە دەکرێت نەوەک تەنیا رێژەی بارانمان لە پاییزدا نۆرماڵ و باش بێت، بەڵکو بەرێژەیەکی زۆریش لەسەروو نۆرماڵه‌وه‌ دەبێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێرەی پێشبینییەکان ڕێژه‌ی بارانبارینی پاییزی ئه‌مساڵ نزیکە ھاوشێوەی پاییزی ساڵانی 2015 و 2018 بێت یاخود باشتریش بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.