بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا لافاو دروستبووە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 4 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
لە شەوی ڕابردووەوە بارانێکی بەخوڕ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا دەستی پێ کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، لافاوەکە ژمارهیهک ئۆتۆمبێلی لهگهڵ خۆیدا ڕاپێچ كردووە، هەروەها بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كهس و بێسەروشوێنبوونی چوار كهسی دیكه کە منداڵێکی نۆ مانگانیشیان تێدایه.
پۆلیسی ویلایەتەکە دەستی بە گەڕان کردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی بێسەروشوێنبوون، داواش لە هاووڵاتییان دەکات کە لەو ناوچانە دوور بکەونەوە کە گەڕان تێیدا بەردەوامی هەیە.
ئەم بارانبارینە بەخوڕە بەشێکی دیکەی لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا گرتووەتەوە، لە نیویۆرک سەدان گەشتی ئاسمانیی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕهوه دواخراون و هەڵوەشێنراونەتەوە.
فهرمانگهی نیشتمانیی کەشوهەوا له ئهمریكا لەمبارەیەوە هۆشدارییەکی بڵاو کردبووەوە و هۆشداریی له دروستبوونی لافاو له ههریهک له ویلایەتهكانی کۆنێکتیکهت، مهسهچوسێتسی ڕۆژئاوا، ڤێرمۆنت و نیوهامپشایهر دا، هەروەها هۆشداریی دروستبوونی گەردەلوولی له ویلایەتەکانی مهسهچوسێتس و نیوهامپشایر دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.