سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ئاشكرای كرد كه له وڵاتی توركیا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران كراوه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان به‌بێ جیاوازی گرتۆته‌وه.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه گوتی: به‌پێی زانیارییه‌كانمان تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی کۆچبەران، ته‌نانه‌ت ئه‌و پەنابەرانەش کە مافی مانەوەیان له‌و وڵاته هەیە، پۆلیس بەشێوەیەکی لەناکاو و بەبێ ئاگاداری هەڵدەکوتنە سەر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران و دەستگیر و زیندانییان دەکەن.
گوتیشی: ئه‌و پەنابەرانەی کە مۆڵەتی مانەوەیان له وڵاتی توركیا هەیە، لە کاتی تەواوبوون مۆڵەته‌كانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و دەستگیر دەکرێن .
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵمه‌ته ده‌ستگیركردنه‌كه هەموو نەتەوەكان دەگرێتەوە و لە دوێنێشه‌وە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چڕ بۆته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دەستگیرکردنی پەنابەرە سوورییەکان لە ئیستنبۆڵ بەشێوەیەکه کە بەبێ خێزانەکانیان دەستگیر دەکرێن و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چەندان پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە و خێزانەکانیان لە تورکیا ماونەتەوە.
ئاری جه‌لال جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران نه‌داوه و نازانرێ هۆكاره‌كه‌ی چییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.