بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌رمایه‌ك بگاته به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت و كه‌شناسی وڵاتانیش هۆشداری ده‌ده‌ن كه ره‌نگه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رما ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كان.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان شه‌پۆڵه گه‌رماكه كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و پله‌كانی گه‌رما تا 48 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بنه‌وه، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه ژیانی به‌شێكی زۆری مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كان له‌ناو ببات.
شه‌پۆڵه گه‌رماكه ناونراوه (سێرپیرۆس) كه له ئه‌فسانه یونانییه‌كان به یه‌كێك له ده‌رگاوانه‌كانی دۆزه‌خ ده‌وترێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه شه‌پۆڵه‌كه له بیابانه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گاته وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردۆته‌وه كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه گه‌رماكه له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، یۆنان و توركیا زیاتر ده‌بێت و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه تووشی بارگرانییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند رۆژێكه ئاگر له به‌شێك له دارستانه‌كانی ئۆكڕاینا كه‌وتۆته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانی وڵاتانی تریش په‌ره بستێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.