Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 20:37

ئه‌مڕۆ "سه‌لام عه‌بدوڵا" باس له‌ كۆڕمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) ده‌كات

کوردستان TV
100%

كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) كۆكراوه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیی نووسه‌ر" سه‌لام عه‌بدوڵا"یه‌،
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13\7\2023 له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێرئه‌مڕۆ نووسه‌ر باس له‌ ناوه‌ڕۆكی رۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) ده‌كات.
ناوه‌رۆكی كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر كوردستان ده‌رده‌خات، له‌باره‌ی ئه‌م كۆڕۆمانه‌وه‌ ،نووسه‌ر  سه‌لام عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "من وام سه‌یری شۆڕشی ئه‌یلوول كرد، كه‌ ‌ئه‌م شۆڕشه‌ خاپوور نه‌كراوه‌ ‌و وه‌كوو ئاگره‌، به‌ڵام بووه‌ به‌ ‌ژیله‌مۆ، ڕونتر بڵێم بناغه‌یه‌كی ئاماده‌ هه‌یه‌،‌ هه‌ركات فوو له‌ ئاگره‌كه‌ی بكه‌یت، ده‌بێت به‌ ژیله‌مۆ، واته‌ مه‌به‌ستم شۆڕشه‌كه‌ به‌ گوڕوتینه‌وه‌ درێژه‌ی ده‌بێت  وه‌ ئه‌مه‌ی ناوم ناوه‌ كۆڕۆمان، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ كه‌ چوار ڕۆمانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ چاپ كراون".
 شایانی باسه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له‌ كاتژمێر 6-ی ئێواره‌ ،به‌رێوه‌ ده‌چێت، رۆمانه‌كه‌ش به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.