Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخەكەی 147 هەزار و 850 دینار بووە .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 149 هەزار دینار، هاوكات نرخی كڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 147 هەزار دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 148 هەزار و 300 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 148 هەزار و 250 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.