Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:30

بودجەی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌"ڕۆژی 11ی تەممووزی 2023، لیوا توانا سدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و لیژنەی تاووتوێکردنی بودجە کۆبوونەوەیەکی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بودجەی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا".
 راشگه‌یاندراوه‌"  دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوەی پەیوەست بەو بابەتە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دواجار بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوە، بودجەی ساڵانی (2023، 2024،2025، 2026) لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کراو دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت".

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.