ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێش كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس ڕایگەیاند، فەرەنسا بڕیاریداوە مووشەكی نوێی دوور مەودا بۆ كیێڤ دابین بكات كە ڕێگە بە هێزەكانی ئۆكڕاینا دەدات هێرش بكەنە سەر قووڵایی ڕووسیا .
سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارم داوە دابینكردنی چەك بۆ ئۆكڕاینا زیادبكەم بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئۆكڕاینییەكان بدەم كە لە قووڵایی ڕووسیا بدەن، بەو پێیەش پابەندیمان دووپات دەكەینەوە كە ئۆكڕاینا بتوانێ بەرگری لە خاكەكەی بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، لوتكەی ڕێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ، كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ڤیلنیۆس دەستیپێكرد، ئەمەش لە كاتێكدایە كە گرژی لەسەر قەیرانی ئۆكڕاینا هەیە.
فەرەنسا دابینكردنی مووشەكی دوور مەودا بۆ ئۆكڕاینا ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.