Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:45

خێرایی گەشەی دانیشتووان لە سەرتاسەری جیهان کەم بووەتەوە

کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی هیندستان یەک ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار کەسە و بەم جۆرە جەنجاڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان و بە دوای هیندستانیشدا، چین بە یەک ملیار و 425 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە ریزی دووەم و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایش بە 340 ملیۆن کەس لە ریزی سێیەمدا دێت.
لە کاتێکدا خێرایی گەشەی دانیشتووان لە سەرتاسەری جیهان کەم بووەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی زەوی هەشت ملیار کەسی تێپەڕاندووە.
دوای پەسەندکردنی پێشنیازی بەرنامەی گەشەپێدانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 1989، ساڵانە بە مەبەستی سەرنج خستنە سەر کێشەکانی پەیوەندیدار بە ژمارەی دانیشتووانی زەوی، 11ی تەمووزی هەموو ساڵێک وەک "رۆژی جیهانیی ژمارەی دانیشتووانی زەوی" بەرز رادەگیرێت.
بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 1999 شەش ملیار، لە 2011 حەوت ملیار و لە 2022یش گەیشتووەتە هەشت ملیار کەس، بەپێی "راپۆرتی ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2023" ژمارەی دانیشتووانی زەوی هەشت ملیاری تێپەڕاندووە.
بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی دانیشتووانی هیندستان یەک ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار کەسە و بەم جۆرە جەنجاڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.
بە دوای هیندستانیشدا، چین بە یەک ملیار و 425 ملیۆن و700 هەزار کەس لە ریزی دووەم و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایش بە 340 ملیۆن کەس لە ریزی سێیەمدا دێت.
تێکڕای تەمەنی پیاوان لەسەر ئاستی جیهان، بە 71 ساڵ و ژنان بە 76 ساڵ دیاریی کراوە.
بەپێی داتاکانی سندوقی ژمارەی دانیشتووانی زەوی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکرێت ژمارەی دانیشتووان لە هەریەک لە وڵاتانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، میسر، ئەسیوپیا، هیندستان، نێجیریا، پاکستان، فلیپین و تەنزانیا زۆر ببێت.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی دانیشتووانی تورکیا 85 ملیۆن و 279 هەزار و 553 کەسە و بەم جۆرە لە ریزی 18ەمیندا دێت لەنێو 194 دەوڵەتدا.
بەپێی مەزەندەکانی راپۆرتی "چاوەڕوانییەکان لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2022" کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ئابووریی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2023 دەبێتە هەشت ملیار و 500 ملیۆن کەس و لە 2050 دەبێتە نۆ ملیار و 700 هەزار کەس و لە 2100یشدا دەبێت بە 10 ملیار و 400 ملیۆن کەس.
هەر لەو راپۆرتەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە خێرایی گەشەی دانیشتووان لە سەرتاسەری جیهان کەم بووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.