كۆمپانیایەكی ژاپۆنی جۆرێك كاڵەكی بەناوی "Lemon Melon" پەرەپێداوە كە شیرینی و بۆنی كاڵەكی لەگەڵ ترشی لیمۆ تێكەڵ كردووە.
كۆمپانیای باخداری ژاپۆنی" سەنتۆری فلاوەرز "لەماوەی پێنج ساڵدا كاری بۆ پەرەپێدانی ئەو جۆرە كردووە، كە تیایدا تاقیكردنەوەی لەسەر كۆمەڵێك هۆكار كردووە لەوانە شێوازی چاندن و كاتی پێگەیشتنی.
میوەكە شێوەیەكی بازنەیی هەیە ، بە توێكڵی كاڵەك داپۆشراوە، بەڵام هێڵی درێژی نییە، ڕەنگی ناوەوەشی نزیكە لە سپی.
لە ئێستادا لە هۆكایدۆ تەنها پێنج جووتیار هەن كە ئەو جۆرە بەرهەم دەهێنن و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ نزیكەی سێ هەزار و 800 تۆو بچێنن.
هەندێك لەوانەی ئەو میوەیان تاقی كردۆتەوە دەڵێن:ترشێكی سووكی وەك لیمۆی هەیە و شیرینییەكەشی وەك كاڵەك وایە ، لە ڕۆژێكی گەرمیشدا دەبێتە میوەیەكی نموونەیی .
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی پەرە بە میوەیەكی نوێ دەدات.. بزانە چ تامێكی هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.