سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕازی بووه سوێد ببێته وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان.
یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ئه‌مشه‌و دووشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لووتكه‌ی ناتۆ له لیتوانیا ڕایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌زامه‌ندی داوه سوێد ببێته ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیه‌تی ناتۆ.
ڕاشیگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ریشدا وڵاتی سوێد داواكارییه‌كانی توركیای به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ندیكردنی ستۆكهۆڵم به هاوپه‌یمانی ناتۆ هه‌نگاوێكی مێژوویی ده‌بێت.
سكرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چری ئه‌مڕۆی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئۆلف كریستهرشۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوێد هات له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له وڵاتی لیتوانیا.
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕاینا، هه‌ردوو وڵاتی سوید و فینله‌ندا به‌فه‌رمی داوایان له سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كرد وڵاته‌كانیان بكرێنه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه.
فینله‌ندا چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامبوونی له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ردوو وڵاتی توركیا و هه‌نگاریا دژی ئه‌ندامبوونی سوێد وهستابوونهتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.