Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:09

لە نیویۆڕک بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە

کوردستان TV
100%

 بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ویلایەتیی نیویۆڕکی ئەمریکا لافاو دروستبووە و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵک دروست کردووە، بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، دوێنێ یەکشەممە بەهۆی لافاوەوە ئافرەتێک لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە ماڵەکەی لافاو بردوویەتی و گیانی لەدەست داوە.

حاکمی ویلایەتی کەتی هۆچول باری نائاسایی لە ئۆرنج کاونتی لە باکوری ڕۆژئاوای شاری نیویۆرک و ناوەڕاستی ئۆنتاریۆ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا 200 ملیمەتر باران باریوە مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵکەکە دروست کردووە. ئاماژەی بەوەش دا بەهۆی ڕەوشی کەشوهەوا لە قۆناغێکی مەترسیدار نزیک دەبنەوە.

باسی لەوەش کردووە کە تاوەکو ئێوارەی یەکشەممە زیاتر لە 12 هەزار هاوبەش کارەبایان لەدەست داوە، هەروەها بەهۆی لافاوەوە خەڵکێکی زۆری شارەکە لەناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیاندا گیریان خوارد.

خزمەتگوزاری کەشوهەوای نیشتمانی ڕایگەیاندووە، پێویستە ویلایەتەکە خۆی بۆ زریانی زیاتر ئامادە بکات بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، کە پێشبینی بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.