Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:20

له‌ هیندستان به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ڕۆچوونی زه‌وی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی باکوری هیندستان، 15 کەس گیانیان لەدەست دا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئیندیا توده‌ی، زۆرێک لە ناوچەکانی باکوری هیندستان بوون به‌ ژێر شه‌پۆلی بارانی بەخوڕ و ڕه‌شه‌باوه‌، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ناوچە بەرزەکاندا، 15 کەس گیانیان لەدەست  داوه‌.

فه‌رمانگه‌ی کەشناسی هیندستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە نیودەلهی 153 ملم باران باریوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی 1982ـه‌وه‌ تاوەکو ئێستا به‌رزترین ڕێژەی بارانبارینه‌ كه‌ لە یەک ڕۆژدا تۆمار کرابێت.

فه‌رمانگه‌كه‌ ئاگادارکردنەوەی له‌ ئاستی زەرد دا بۆ دانیشتووانی نیودەلهی بڵاو کردەوە بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بارینی بارانی بەخوڕی مامناوەند.

بارانی بەخوڕ پارک، ئەندەرپاس و ماركێت و بینای نەخۆشخانەکانی كرد به‌ ژێر ئاوه‌وه‌ و بووه‌ هۆی درووستبوونی گرفتی گواستنەوە.

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمیسیۆنی ناوەندیی ئاوی هیندستان ئاماژەی بەوە داوە، ئاستی ئاوی ڕووباری یاموونا لە نیوده‌لهی بەرزبووەتەوە و چاوه‌ڕوان دەکرێت لە 11ـی تەمموزدا بچێته‌ ئاستی سه‌روو 205.33 مەتر كه‌ سنووری مه‌ترسییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.