Erbil 2°C شەممە 30 تشرینی دووەم 02:49

ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی له‌ هه‌موو ئه‌وروپا ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌ ئه‌وروپا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا هه‌وڵدرابێت به‌ چه‌كی ناتۆ هێرش بكرێته‌‌ سه‌رمان، ئه‌وا ئێشمه‌ش هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر وێستگه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌وروپا.

دیمتری مێدڤیدێڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ "تێلیگرام" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كردۆته‌وه‌، گوتی‌: ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی سمۆلینسكی به‌ چه‌كی ناتۆ ڕاست بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش پێداچوونه‌ به‌ پلانه‌كانمان ده‌كه‌ین و ره‌نگه‌ هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی باشووری ئۆكڕاینا و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تریش.

مێدڤیدێڤ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نیا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئۆكڕاینا، به‌ڵكو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر وێستگه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاش و گوت كه‌ "شه‌رم له‌ هیچ شتێك ناكه‌ین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كاته‌كانی ڕابردووی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مدا له‌ میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ سوپای ئۆكڕاینا پلان داده‌ڕێژێت به‌ مووشه‌كی "ستۆرم شادۆ"ی به‌ریتانی هێرش بكاته‌ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی سمۆلینسك و فڕۆكه‌خانه‌ی كالۆگای سه‌ربازی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.