نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر دۆلارێک بە 1471 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 08ـی 07ـی 2023 نرخی دۆلار لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی دراو گۆڕانکاری بەسەردا هات، لە هەولێر هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم نرخەی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک دابەزیوە کە بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
هەروەها هەر 100 دۆلارێک لە بەغدا بەیانیی ئەمڕۆ بە 147 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەگەڵ داخستنی بازاڕ بۆ 147 هەزار و 200 دینار دابەزی.
لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو، بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق چەند ڕێکارێکیان گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام نرخی دۆلار جێگیر نییە و بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.