ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه 5/تهمووز/2023، پرۆفیسۆر د. عومه‌ر په‌تی ڕانان و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "په‌تینامه"له كتێبخانه‌ی كارێزدا، پێشكه‌ش ده‌كات.
پرۆفیسۆر عومه‌ر په‌تی مامۆستا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له‌و كۆڕهشدا كتێبی "په‌تینامه" به دیاری پێشكه‌ش به میوانان ده‌كات.
پرۆفیسۆر د. عومه‌ر په‌تی له پای ئه‌وه‌ی له ساڵانی به‌ر له ڕاپه‌ڕینی 1991دا، دیارترین كه‌سایه‌تیی نێو ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی كوردی بوو، كه به كوردییه‌كی ته‌واو په‌تی قسه‌ی ده‌كرد. به سه‌دان وشه و زاراوه‌ی پوختی خسته سه‌ر خه‌رمانی وشه‌دان و فه‌رهه‌نگی زمانی كوردییه‌وه، هه‌ر بۆیه به ناسناوی په‌تی ناسرا.
"په‌تینامه" كۆبه‌رهه‌می پرۆفیسۆر د. عومه‌ر په‌تییه، كه سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نێو دنیای نووسین و بڵاوكردنه‌وه، به جیهانی گهوههرستانی فۆلكلۆری كوردی ده‌ست پێ كرد، له‌م ڕووه‌وه كار و به‌رهه‌می زۆر نایابی پێشكه‌ش به زمان و كتێبخانه‌ی كوردی كردووه.
كۆڕه‌كه له كاتژمێر (4,30) چوار و نیوی ئێواره له كتێبخانه‌ی كارێز به‌رێوه‌ده‌چێت، هاتن بۆهه‌مووانه.
كه‌ركووك.. پرۆفیسۆر عومه‌ر په‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی"په‌تینامه" ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.