Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:20

تیپی لۆس ئەنجلۆس لیکەرز دوو لە باشترین یاریزانەکانی هێشتەوە

کوردستان TV
100%


تیپی لۆس ئەنجلۆس لیکەرز دوو لە باشترین یاریزانەکانی هێشتەوە، لەکاتێکدا ڕەوتی پێشوەختەی پشوودانی ئازاد بەردەوامه‌ هه‌ر یاریزانێك بۆی هه‌یه‌ له‌ تیپه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ یاخود تیپێكی دیكه‌ بۆ خۆی هه‌لبژێرێ.
لەلایەکی دیکەوە پێدەچێت دیلۆن بروکس لە ڕێگای دەستپێکردنێکی نوێدا بێت لە هیوستن، هەروەها ئۆستین ڕیڤز ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستێکی چوار ساڵە کە ڕەنگە بەهای په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دۆلار بێت.
 دی ئەنجێلۆ ڕوسیل بە هەمان شێوە گەڕاوەتەوە بۆ لیکەرز بە گرێبەستێکی دوو ساڵە و بە بڕی سیو حه‌وت ملیۆن دۆلار، بەپێی کەسانی ئاشنا بەو بابەتە، وە لەکاتێکدا ڕیڤز و ڕوسیل و لۆپێز و وێستبروک لە شوێنی خۆیان مانەوە.
ماکس ستڕۆس تیپێکی نوێی دۆزیەوە، ستراوس کە یارمەتی میامی داوە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی بەرەو یانەی کلیڤلاند کاڤالیێرز دەڕوات و ڕازی دەبێت بەگرێبەستێکی چوار ساڵە و بە بڕی شه‌ستو سێ ملیۆن دۆلار کە بەپێی سەرچاوەکان بەشێک دەبێت لە گرێبەستێکی تازه‌ی تیپه‌كه‌.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.