Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 11:05

ئیسرائیل هێرشیكردە سەر هەندێك خاڵی سەربازی لە دەوروبەری شاری حومسی سووریا

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی سوریا سانا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: سوپای سوریا وەڵامی هێرشێكی مووشەكی ئیسرائیلی لە ناوچەكانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە داوەتەوە.
سانا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، بەرگری ئاسمانیمان وەڵامی هێرشێكی مووشەكی ئیسرائیلی دایەوە كە هەندێك خاڵی دەوروبەری شاری حومسی كردە ئامانج.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە بەیاننامەیەكدا بۆ سانا ڕایگەیاندووە، نزیكەی كاتژمێر 12:20 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی باكووری ڕۆژهەڵاتی بەیروتەوە ئەنجامدا و هەندێك خاڵی لە دەوروبەری شاری حومس كردە ئامانج.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە "مووشەكێكی دژە فڕۆكە لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كرا. پێدەچێت مووشەكەكە لە ئاسماندا تەقیبێتەوە.
هاوكات رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، بەشێك لە پارچەكانی مووشەكەكە كە لە سووریاوە ئاراستە كرا بوو و لە ئاسماندا تەقیبووەوە، لە شاری رەحات باشووری ئیسرائیل كەوتووەتە خوارەوە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.