Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:32

ڤیدیۆ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس گیانیان لەدەستداو 21 كەسی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

ساتی پێكدادانی مینی پاس و ئۆتۆمبێلێك لە قەزای مەندەرەسی سەر بە پارێزگای ئیزمیر كە بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەست دا، 21 كەسیش برینداربوون، لە كامێرای ئۆتۆمبێلێكەوە دەردەكەوێت.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلەكە كە لە قەزای غازیئەمیر'ەوە بەرەو قەزای تۆرباڵی دەچێت، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی كە بە هەمان ئاراستە دەڕوات و زاگزیك لێدەدات و كۆنترۆڵ لەدەست دەدات و ئۆتۆمبێلەكە لە سایدی خۆی لادەدا و بەر مینی پاسێك دەكەوێت.دواتریش شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی زاگزیكی لێدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
لە رووداوەكەدا سێ لە سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێكی ناو مینی پاسەكە گیانیان لەدەستدا، 21 كەسیش برینداربوون كە برینی پێنجیان سەختە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.