Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:26

بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما لە مەکسیک 112 کەس گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەی دواییدا لە مەکسیک 112 کەس گیانیان لەدەست داوە.

میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تا دێت ژمارەی ئەوانەی بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن بە خێرایی بەرز دەبێتەوە.

لە ویلایەتی نیوڤیۆ لیۆن 64 کەس، لە تاماولیپاس 19كه‌س، لە ڤێراکروز 15 كه‌س و لە تاباسکۆ-یش 14کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵ بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.