وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی سوێد كرد ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ڕاده‌ست بكاته‌وه كه هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵسابوو به قورئانی پیرۆز به ڕه‌گه‌زنامه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه، بۆیه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوێد ده‌كه‌ین ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاساكانی عێراق دادگایی بكرێت.
دوێنێ چوارشه‌م پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێكی شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ڕووداوه‌كه کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست كرد و زۆرێك له وڵاتان سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سوێدی له شاری به‌غدا كردبوو و یاداشتێكی توندی ناڕه‌زایی ڕاده‌ستكردبوو به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌وایه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه له شاری ستۆكهۆڵم ئه‌نجامدرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له یاداشته‌كه‌دا داوای له حكوومه‌تی سوێد كردبوو ڕێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وایه‌تی نه‌داته هیچ كه‌سێك كه سوكایه‌تی به پیرۆزی ئایینه‌كان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.